کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی وەزارەت سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد لەگەڵ سەرۆک و جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و بازرگان و خاوەنکار کۆبویەوە.
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند ”ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ شاری سلێمانی سه‌ردانكردن و كۆبونه‌وه بوو له‌گه‌ڵ پارێزگار و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی تاكو له نزیكه‌وه لێكۆڵینه‌وه له خۆراك و پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان بكه‌ین و بزانین بارودۆخی بازاڕ له شاری سلێمانی چۆنه و به‌دواداچون بۆ ئه‌و كێشه‌و گرفتانه بكه‌ین كه دێته ڕێی بازرگانان و خاوه‌نكاران له ده‌روازه سنورییه‌كان و شاره‌كان، تاكو بتوانین چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كان بدۆزینه‌وه”.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”به‌خێرهاتنی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی و بازرگانان و خاوه‌نكاران و به‌رێوبه‌ری فه‌رمانگه‌كان ده‌كه‌ین بۆ شاری سلێمانی، به‌رێز وه‌زیری بازرگانی سه‌ردانی كردوین تاكو له نزیكه‌وه ئاگاداری ڕه‌وشی بازرگانی بێت و سه‌ردانی گه‌نجیه‌كانی خۆراك و پێداویستییه‌كان بكات، دڵنیانی بدات به هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، كه هیچ جۆره ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی خۆراك دروست نابێت”.
بازرگانان و خاوه‌نكارانی شاری سلێمانی داواكار بوون جوڵه‌ی بازرگانی خێراتر بكرێت، ئاسانكاری بۆ كرێكاره‌كان و ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه له كۆگاكانی بازرگاناندا كارده‌كه‌ن له كاتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا، تاكو بتوان خۆراك و پێداویستییه‌كانی هاوڵاتایان هاورده‌ی كوردستان بكه‌ن و بیگه‌یه‌ننه بازاڕ و ماركێته‌كان.
?wmode=transparent” wmode=”Opaque” frameborder=”0″ allowfullscreen>