شاندێکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی کە پێکھاتبوو لەژمارەیەک بازرگانو خاوەنکار سەردانی لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان کردو لەگەڵیدا کۆبوونەوە.
سیروان محەمەد ڕایگەیاند “ئەمڕۆ شەممە، بەمەبەستی گفتوگۆ کردن دەربارەی ڕەوشی بازرگانیو قەبارەی بوونی خۆراکو پێداویستییەکانی ڕۆژانەی ھاوڵاتیان لەبازاڕو مارکێتەکانو ئەو ڕێکارو ڕێوشوێنانە نوێیانەی گیراونەتەبەر بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا سەردانی بەڕێز لاھور شێخ جەنگیمان کردو لەگەڵی کۆبوینەوە”.
ڕاشیگەیاند “لە کۆبونەوەکەدا باسمان لەو ڕێکارە تەندروستیانە کرد کە لە دەروازە سنورییەکان گیراونەتەبەر بەمەبەستی پاراستنی ھاوڵاتیانو ئەو کێشەو ئاستەنگانەش باس کران کە لەکاتی ھاوردەکردنی کاڵاو شتومەکەکاندا ڕووبەڕوی بازرگانان دەبێتەوە، لەدەروازە سنورییەکان”.
سەرۆکی ژوور ئەوەسی رونکردەوە کە “لە کۆبونەوەکەدا دڵنیایمان دا بە بەڕێزیان تاکو ئێستا جوڵەی بازرگانیو ھاوردە کردن لەدەروازە سنورییەکان بەردەوامەو ھیچ کێشەو گرفتێکی کەمی خۆراکو پێداویستییەکان دروست نەبووە، ھەموو کاڵاکان بەردەستنو کۆگانی بازرگانان پڕن لەخۆراکو شمەکی پێویست”.
سەرۆکی ژوور جەختی لەوەش کردەوە شاری سلێمانی لەئێستادا بوەتە سەنتەرێکی گرنگی بازرگانیو لەم شارەوە کاڵاو پێداویستییەکان بۆ شارەکانی تری کوردستانو ناوەڕاستو باشووری عێراق دەنێردرێتو سەرجەم ڕێکارە تەندروستییەکان لەکاتی ھاوردەکردنی کاڵاو شتومەکەکاندا پەیڕەو دەکرێت.
لەبەرامبەردا، لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، سوپاسی ھەوڵەکانی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانیو سەرجەم بازرگانانو خاوەنکارانی کرد، بۆ دابین کردنی خۆراکو پێداویستییەکانی ڕۆژانەی ھاوڵاتیانو بەڵێنی دا لەسەر ھاوکاری کردنو پشتیوانی کردن لەبازرگانانو خاوەنکاران بەردەوام بێت تاکو بتوان بێ کێشەو گرفت پێداویستییەکانی ڕۆژانەی ھاوڵاتیان دەستەبەرو ھاوردە بکەن.
لەکۆبونەوەکەشدا جەغت لەوە کرا كه سهركردایهتی (ی ن ك)و ژووری بازرگانیو پیشەسازی به بەردەوامی كاربكەن بۆ نەهیشتنی دروستبونی قەیرانی خۆراك لەبازارو هیلی گەرم دابنێن بۆ لابردنی هەر تەنگەژەیەک لەخاڵه سنوریەكانو كاری وەزاتەكانی كشتوكالو بازرگانی، هەروەها بازاڕی دراوو بانكه ئەهلییەكان ئامادە بکەن بۆ كارئاسانیو زوو راپەراندنی كاری گەیشتنی موادی خۆراكی پێویست بۆ بازاڕەكان.
هاوسەرۆک دەستخۆشی لەوکارە خێرخوازییانەش کرد کەلەئێستادا لەلایەن بازرگانەکانەوە دەکرێت هەربۆیە پێشنیاری کرد بازرگانان لەنێوخۆیان لیژنەیەک دروست بکەن وتەواوی ئەو خۆراک وپێداویستیانە لەژێر چەترێکدا کۆبکەنەوە تاوەکو بەیەکسانی بگاتە دەستی زۆرترین خێزانی هەژار وکەم دەرامەت، بۆئەم مەبەستەش وەک یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لەڕووی ماددی ومەعنەوی بەشدار دەبن.
لەکۆتاییدا بازرگانان سوپاسی ھەڤاڵ لاهور شێخ جەنگی و سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان ـ یان کرد بۆ ئەم پشتیوانی کردنە کەئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هاوڵاتیان و هەموولایەک دڵنیا و ئارام بن لە تەندروستی خۆراک.
?wmode=transparent” wmode=”Opaque” frameborder=”0″ allowfullscreen>