بەهەوڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی چەند بڕیارێک بۆ دەروازەکان دەرکرا

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای پەیوەندیمان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامی و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی گومرگ بڕیاردرا بەهاتنە ناوەوەی خۆراک و ماددە پاکەرەوەکان و تەندروستیەکان لەدەروازەکانەوە.
 
لەئێستادا ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی بازرگانان ئاگادار دەکاتەوە بەپێی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم دەتوانن کاڵاکانیان لە دەروازەکانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکەن.
 
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی هاوڵاتیان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ندین رێكاری ته‌ندروستی له‌ شاره‌كان و ده‌روازه‌ سنورییه‌كان جێبه‌جێ كردوه‌.