ژاپۆن رایگەیاند لەچوارچێوەی هەوڵەكانیدا بۆ پشتیوانیكردنی لە كیشوەری ئەفریقا، بڕیاریداوە بەبڕی 32 ملیار دۆلار پشتیوانی لە ئابورییەكەی بكات.
بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی (بی بی سی) بەریتانی، ژاپۆن بە بڕی 32 ملیار دۆلار پشتیوانی لە ئابوری كیشوەری ئەفریقا دەكات و پشتیوانیەكەش هەردوو كەرتی گشتیی و تایبەت دەگرێتەوە.
حكومەتی تۆكیۆ تەئكید لەوەشكردەوە، دەیەوێت لەرێگەی پشتیوانی مادیەوە هاوكاریی ئابوری و مرۆیی كیشوەری ئەفریقا بكات.