دکتور شاڵاو عارف رەشید، لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەی سلێمانی رایدهگهیهنێت ”لەژێر ڕێنمایی بەرێوبەری ڤێتێرنەری سلێمانی و لەچوارچێوەی پلان و بەرنامەی تایبەتی ڕووبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆناو کە قایمقامی ناوەندی سلێمانی سەرپەرشتی دەکات و بۆ دڵنیابوون لەگەیشتی سەرچاوەیەکی خۆراکی تەندروست بەهاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دڵنیابوون لەپاراستنی ژیانی کارمەندان و ئەو هاووڵاتیانەی بەرکەوتنیان هەیە کوشتارگەی نوێی سلێمانی پرۆگرامێکی خۆپارێزی پەیڕەو دەکات”.
راشیگهیاند ”لەماوەی چوار ڕۆژی کارکردندا بڕی ۹۹ تۆن و ٤۵۰ کیلۆ گۆشتی تەندروست و پڕ بەهای ئاژەڵی بچوک و ۱٦۸ تۆن و ۹۰۰ کیلۆ گۆشتی تەندروست و پڕ بەهای ئازەڵی گەورە ڕەوانەی بازاڕەکانی شاری سلێمانی كراون”.
ئاماژهی بهوهشدا، جگە لەگۆشتفرۆشەکانی بەلەدیەکە کە بۆ سەلامەتی گشتی داخراون هاوکات ۷ تۆن و ۳۰۰ کیلۆش ڕەتکراوەتەوەو لەنابراوە بەهۆی نەشیاوی لەڕووی تەندروستی و سەدان ئۆرگانی ناو لاشە.