وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، به بڕیارێك سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
له فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌دا هاتووه: به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕیار و رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیارماندا به:
1- گشت هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ناوخۆ، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی پۆلیس، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كاره‌بای هه‌رێم، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌رێم، دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ/ یه‌ك و دوو، ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، كۆلیژی پۆلیسی هه‌ولێر و سلێمانی، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی مه‌شق و شیاندنی پارێزگای سلێمانی، سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی پۆلیس، ده‌خرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ئه‌و هێزانه‌ی كه ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێ سپێردراوه.
2- به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ره‌وه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بۆ دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كانیان و له لایه‌ن خودی ئه‌و به‌ڕێوبه‌رانه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، به پێی رێنماییه‌كانی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان.
3- ئه‌م فه‌رمانه له رۆژی 23/3/2020 جێبه‌جێ ده‌كرێت.