ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کان تـــــا ٢٨ی ئەم مانگە درێژکردەوە.
دوایی بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کان لە له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی لە ٢٠٢٠/٣/١٧ بۆ ٢٠٢٠/٣/٢٤
ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٣/٢٣ لە ئاگاداری نامەیەکی تری نوێ دا بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا ٢٠٢٠/٣/٢٨ درێژ کردەوە
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژەپێدانە بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور و سەربازى و يارمەتی یە تەندروستييەكان و تەوارى و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.
ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
بەھیوای تەندروست باشی بۆ ھەموولایەک
بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
٢٠٢٠/٣/٢٣