وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، ناوی ئۆتۆمبێلی ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە کە قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، جگە لەو ئۆتۆمبێلانەی دیاریکراون، هەر کەسێکی دیکە قەدەغەی هاتوچۆ بشکێنێت سزا دەدرێت.
ئەو ئۆتۆمبێلانەی قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە:
1-ئوتومبێلی هێزە ئەمنیەکان هێزی پێشمەرگە بەگشتی
2-ئەفسەروکارمەندانی هێزەئەمنیەکان وپێشمەرگە بەمەرجێک ژن ومندالیان پێ نەبێت وبۆئەرک بچن یان بگەرێنەوە
3-ئوتومبیلی دکتۆرو کارمەندانی تەندروستی بەگشتی
4-ئوتومبێلی کۆگاکان وکۆمپانیاکانی دابەشکردنی خۆراک
5-ئوتومبێلی فەرمانگەکانی ئاوکارەبا شارەوانی کەکاری پاککردنەوەو چاککردنەوەیان پێ دەکرێت
6-ئوتومبێلی فرۆشتنی خۆراک ومیوەو غازی مالان وتانکەری ئاوەرۆی مالان
7-هەرئوتومبێلێک کەنەخۆشی هەلگرتبێت وبیبات بۆنەخۆشخانە وباری لەناکاو بێت یان نەخۆشێکی توشبوی نەخۆشیەدرێژخایەنەکانی هەلگرتبێت
8-ئوتومبێلی بانکەکان وخەزینە لەرۆژانی دابەشکردنی موچە وەهەروەها ئوتومبێلی فەرمانبەری بانکەکان
9-ئوتومبێلی گواستنەوەی گازبۆموەلیدەکان وموشەغیلی موەلیدەکان
10-ئوتومبیلەکانی چاودێری بازرگانی
11-ئوتومبیلی ئەو فەرمانگە حکومیانەی کەئەرکی ئێشکگریان هەیە وەکوخانەی بەسالاچوان وچاودێری کۆمەلایەتی بەمەرجێک نوسراوی فەرمانگەکەی لابێت
12-ئوتومبێلی کۆمپانیای بەرهەمە نەوتیەکان
13-ئوتومبێلی کۆمپانیاکانی گەیاندنی وەکوئاسیاوکۆرەک وزێن ونەورۆز تیلیکۆم
14-ئوتومبێلی دەزگاکانی راگەیاندن وراگەیاندکارەکان
15-ئەوئوتومبێلانەی کەهەلگری باجی تایبەتی پارێزگان
16-ئوتومبێلی ڤێتەرنەری ودابەشکردنی ئالیکی پەلەوەر