وەزیری ناوخۆ: بریارماندا بۆ ماوەی پێنج رۆژ قەدەغەی هاتووچۆ درێژبکەینەوە


رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی رایگەیاند، قەدەغەی هاتووچۆ کە ماوەی پێنج رۆژە راگەیەندراوە ، بۆ ماوەی پێنج رۆژی دیکە درێژ کرایەوە.

وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا قەدەخەی هاتووچۆ تەواوی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی پێنج رۆژ درێژکرایەوە و لە کاژێر ١٢:٠٠ـی ئەمشەو دەستپێدەکات.

راشیگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە رێکارەکان هاتووینەتەوە سلێمانی.
 
ئاماژەی بەوەشدا، ١٤ رۆژی داهاتوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر گرنگە.

وتیشی، بەهۆی کۆرۆنا داهاتی ناوخۆی هەرێم لە سفر نزیکبووەتەوە، بەڵام حکومەت لە نێوان خراپ و خراپتر، خراپەکەی هەڵبژاردووە.

بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی هەرێم سەرەتا قەدەغەی هاتووچۆی نێوان شارەکان راگیرا، دواتر هاتووچۆی ناو شاریش قەدەغەکرا.

پێشتریش، لایەنە تەندروستییەکانی هەرێم، داوایان لە حکومەت کردبوو، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، وادەی قەدەغەی هاتووچۆ درێژ بکەنەوە.