له دوایین وێستگه‌ی سه‌ردانی چه‌ند رۆژه‌یدا بۆ پارێزگای سلێمانی، ئێواری رۆژی 30-5 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری چاڤی لاندی له شاری سلێمانی كرده‌وه، كه پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری كه‌رتی تایبه‌ته و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كانی ناوچه‌كه.
له وته‌یه‌كدا كه به‌و بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شیكرد، سه‌رۆك وه‌زیران وێڕای ده‌ستخۆشی له خاوه‌ن و كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پڕۆژه‌كه خزمه‌تێكی زۆری شاری سلێمانی ده‌كات، كە وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری و به‌مه‌به‌ستی به‌رفراوانكردنی پانتایی سه‌وزایی كراوه‌ته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی پشتگیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند: ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ین بۆ هه‌موو كارئاسانییه‌ك بۆ كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆیی به‌پێی یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان، بەلای ئێمه‌وه زۆر گرنگه سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆیی، وه‌به‌رهێنانێكی زۆر زیاتر له هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن، چونكه ئه‌وه یه‌كێكه له رێگه راسته‌كانی به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له هه‌موو سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌رانی شاری سلێمانی و شاره‌كانی تری كوردستان ده‌كه‌م رۆڵی خۆیان له‌م قۆناغی گه‌شانه‌وه‌ی كوردستاندا بگێڕن، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه كه كه‌رتی تایبه‌ت داینه‌مۆی كاری حكومه‌ته، هیچ حكومه‌تێك به‌بێ پاڵپشتی و یارمه‌تی و ده‌سپێشخه‌ری كه‌رتی تایبه‌ت ناتوانێت پێشبكه‌وێ.
سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه‌شی به‌بیرهێنایه‌وه كه هه‌بوونی ئارامی و ئاسایش رۆڵێكی سه‌ره‌كی له پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌گێڕن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌م ئاسایشه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستاندا به‌رقه‌راره؛ له ئاكامی شه‌ونخوونی و كاری به‌رده‌وامی ده‌زگاكانی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بووه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاری سه‌رۆك وه‌زیرانه:
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان،
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز، میوانه به‌ڕێزه‌كان،
ئێواره‌تان باش، هه‌موولایه‌كتان به‌خێربێن به‌سه‌ر چاو.
خۆشحاڵم كه له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی چاڤیی گه‌شتیاری به‌شدارم كه یه‌كێكه له پڕۆژه گه‌وره‌كانی شاری سلێمانی و له لایه‌ن كۆمپانیای نالیاوه وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری و به‌مه‌به‌ستی به‌رفراوانكردنی پانتایی سه‌وزایی كراوه‌ته‌وه. ئه‌م پڕۆژه‌یه خزمه‌تێكی زۆری كه‌رتی گه‌شتیاری و خزمه‌تی زۆری شاری سلێمانی ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی گشتی. بۆیه ده‌مه‌وێت لێره‌دا پڕ به‌دڵ ده‌ستخۆشی له كۆمپانیای نالیا و به تایبه‌تی خاوه‌نی كۆمپانیا كاك شاسوار بكه‌م بۆ ئه‌و كاره گه‌وره‌یه‌ی كه له سلێمانی ئه‌نجامی داوه. هیوادارم ئه‌م نموونه‌یه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له ووڵاتی ئێمه زیاتر بێت كه كاری وا باش ئه‌نجام بده‌ن.
ئێمه له‌وه تێده‌گه‌ین كه كاره‌كه زۆر زه‌حمه‌ت بووه، به دڵنیاییه‌وه كێشه و گرفتیشی هه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مڕۆ ئێمه شاهێدی شتێكی ئه‌وه‌نده جوانین كه هیوادارم هه‌رچی كۆسپت هاتۆته ڕێگا له بیری بكه‌یت و جه‌خت له‌سه‌ر جوانكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه بكه‌یته‌وه و ئه‌م نموونه له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان زیاتر ببێت. ئه‌وه‌ی ئه‌مه ده‌مانه‌وێت له وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵی بیبینین ڕێك ئه‌مه‌یه.
له‌م مه‌ڕاسیمه‌دا دوو سێ میوانی زۆر خۆشه‌ویست و دۆستی دێرینی گه‌له‌كه‌مان به‌شدارن له‌گه‌ڵ ئێمه، له‌ناخی دڵه‌وه ده‌مه‌وێ به‌خێرهاتنیان بكه‌م، جه‌نابی وه‌زیر بیرنارد كۆشنه‌ر كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شداره، وه‌زیری ته‌ندروستیی پێشووی فه‌ره‌نسا كه دۆستێكی هه‌ره دێرینی میلله‌تی ئێمه‌یه. هه‌روه‌ها به‌خێرهاتنی گه‌رمی جه‌نابی زه‌ڵمای خه‌لیلزاد ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵمان ئاماده‌یه .هه‌روه‌ها یه‌كێك له دۆسته‌كانی تریشمان پیته‌ر گالبرێس ئه‌مڕۆ لێره به‌شداره، زۆر به‌خێرهتنیان ده‌كه‌م، به دڵنیاییه‌وه ئاماده‌بوونی ئه‌و دۆستانه جێی شانازی هه‌موولایه‌كمانه.
ئێمه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ین بۆ هه‌موو كارئاسانییه‌ك بۆ كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆیی، به پێی یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان. به لای ئێمه‌وه زۆر گرنگه سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆیی، وه‌به‌رهێنانێكی زۆر زیاتر له هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن، چونكه ئه‌وه یه‌كێكه له ڕێگه ڕاسته‌كانی به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووریی كوردستان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له هه‌موو سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌رانی شاری سلێمانی و شاره‌كانی تری كوردستان ده‌كه‌م كه ڕۆڵی خۆیان له‌م قۆناغی گه‌شانه‌وه‌ی كوردستاندا بگێڕن. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ری به‌وه هه‌یه كه كه‌رتی تایبه‌ت داینه‌مۆی كاری حكوومه‌ته، هیچ حكوومه‌تێك به‌بێ پاڵپشتی و یارمه‌تی و ده‌سپێشخه‌ریی كه‌رتی تایبه‌ت ناتوانێ پێشبكه‌وێ.
ئه‌گه‌ر به‌راوردێكی بژێوی ژیان و بارودۆخی ئه‌مڕۆی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین له‌گه‌ڵ ڕابردوو، ده‌بینین گوزه‌رانی خه‌ڵكی ئێمه له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی ڕابردوو باشتره، هه‌وڵه‌كانی ئێمه‌ش به‌رده‌وامن بۆ پێشخستنی ووڵات و زیاتر به‌رزتركردنی ئاستی بژێوی و ژیان له كوردستان و نه‌هێشتنی كه‌موكوڕیه‌كان. ده‌رفه‌ته‌كانی كار، خوێندنی باشتر، خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی چاكتر، دابین ده‌كه‌ین، بایه‌خی زۆر به توێژی لاوان ده‌ده‌ین. بڕوای ته‌واومان به گه‌نجانی ووڵاته‌كه‌مان هه‌یه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین زۆرترین ده‌رفه‌تی كاریان بۆ بڕه‌خسێنین. له‌م كاره‌شدا پێویسته كه‌رتی تایبه‌ت هاوكار بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.
ئه‌م پڕۆژه گه‌شتیارییه‌ی ئه‌مڕۆ؛ له لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه دروست كراوه. ئه‌مه كاری حكوومه‌ت نییه و حكوومه‌ت نه‌یكردووه، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ وه‌به‌رهێنان، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆر باشی هه‌یه به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه. ئێمه پلانی ستراتیژیمان هه‌یه بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری، پلانی ستراتیژیی بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵیشمان له بیر نه‌كردووه. گه‌شتیاری ڕۆڵێكی گرنگی له دروستكردنی ئاڵوگۆڕی كولتووری له نێوان گه‌لانی جیهاندا هه‌یه و هه‌روه‌ها كرانه‌وه و ئینفیتاح دروست ده‌كات به‌سه‌ر ووڵاتانی ناوچه‌كه‌شدا.
ئێمه به‌وپه‌ڕی هۆشیارییه‌وه پارێزگاری له ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، هه‌ر لێره‌شه‌وه ئێمه ده‌بێ باس له‌وه بكه‌ین كه ئه‌م ئاسایشه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان به‌رقه‌راره؛ له ئاكامی شه‌ونخوونی و كاری به‌رده‌وامی ده‌زگاكانی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بووه. من لێره‌وه سوپاس و پێزانینی خۆم جارێكی تر ئاراسته‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستانه ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم له‌و كاره پیرۆزه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. بێگومان به‌بێ هاوكاری و ڕۆڵی گرینگی ئه‌وان؛ ئێمه ئه‌مڕۆ نه‌مانده‌توانی هیچ یه‌كێك له‌م پڕۆژانه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستان شانازی پێوه ده‌كه‌ین؛ ئه‌نجام بده‌ین.
به‌ڕێزان ..
كاتێك ده‌مه‌وێ ئاماژه به كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌م، مه‌به‌ستم هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا ئه‌هلییانه‌ن كه هه‌زاران كارمه‌ند كاری تێدا ده‌كه‌ن. خۆتان ده‌زانن ئێستا چه‌ندین كۆمپانیای ناوداری جیهان لێره له كوردستان كار ده‌كه‌ن، ئه‌وان سه‌رمایه و شاره‌زایی خۆیان هێناوه‌ته هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵیان هه‌بووه و هه‌یه له پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی ئابووریی هه‌رێمی كوردستاندا. ته‌واوی كۆمپانیاكانیش له هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له زاخۆوه تاكو هه‌ڵه‌بجه، به‌یه‌كه‌وه بوونه‌ته هێزێكی سه‌ره‌كی له گه‌شه‌پێدانی ئابووری و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجان و پێشخستنی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ كه به‌شدارم له‌گه‌ڵ ئێوه زۆر خۆشحاڵم به كردنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه، چونكه پڕۆژه‌یه‌كی جوان و گه‌شتیارییه بۆ كوردستان و شاری خۆشه‌ویستی سلێمانی، ئێمه پشتگیریی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ین بۆ جوانكردن و پێشخستن و به‌هێزكردنی ئابووریی ئه‌م شاره، به گه‌رمی ده‌ستخۆشی له‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه زه‌حمه‌تیان به‌و پڕۆژه‌یه‌وه كێشاوه و لێره دروستیان كردووه، چونكه هه‌موو تاكێك له ئێمه، جگه له ئاسته‌نگ و خه‌م و ناخۆشییه‌كانی ژیان، پێویستی به‌وه‌یه كاتێكی هه‌بێت بۆ پشوودان و ئاسووده‌یی. هیوادارم سه‌رجه‌م دانیشتووانی سلێمانی، منداڵ و كچان و كوڕان و خێزنه‌كانیان بتوانن بۆ ئاسووده‌یی و حه‌سانه‌وه سوود له‌م جۆره پڕۆژانه وه‌ربگرن، به هیوای ئه‌وه‌ی كه كه‌رتی تایبه‌ت پڕۆژه‌ی زیاتریش له‌م بواره‌دا جێبه‌جێ بكات له هه‌موو كوردستاندا.
جارێكی تر ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م، سوپاسی هه‌موو ئه‌و فه‌رمانگه حكوومیانه ده‌كه‌م كه یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆژه‌یه. هه‌موو لایه‌كتان به‌خێربێن به‌سه‌ر چاو. دیسانه‌وه ده‌ستخۆشی له كاك شاسوار و كۆمپانیاكه‌ی ده‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه جوانه.
راگەیاندنی سەرۆك وەزیران