بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی لەبواری بازرگانی و پیشەسازیدا هەن لە شارەكەردا، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و خاوەنكارانی شاری سلێمانیدا كۆبووەوە.
سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: ئامانجی كۆبوونەوەكە پێكهاتبو لە خستنەڕووی كۆمەڵێك كێشەو گرفتی تایبەت بە رەوشی بازرگانی و پیشەسازی وەبەرهێنان شارەكە و دۆزینەوەی رێوشوێنی تایبەت بۆ چارەسەركردنیان.