كۆمپانیای “سیما ژه‌نراڵ ترێدینگ” كه نووسینگه‌كه‌ی له ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بییه ئه‌ركی نارده‌كاری به‌نزینی ئێرانی بۆ وڵاتی عێراقی فیدراڵ له ئه‌ستۆ بووه‌و ئێستا پاش گه‌مارۆی نه‌وتی ئێران له لایان وڵاتانی رۆژئاوا، ناردهكردنی به‌نزینی ئێران بۆ عێراق راوه‌ستاوه‌و وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكا ئه‌و كۆمپانیایه خستووه‌ته ناو لیستی ره‌ش و رێگری له چالاكییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه ده‌كا.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له رێككه‌وتنی حكوومه‌تی به‌غدا و واشنتۆن له‌باره‌ی راوه‌ستانی ناردهكردنی به‌نزینی ئێران ده‌كه‌ن و بریاره عێراق به‌جێی ئێران له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی فه‌ره‌نسا و ژاپۆن به‌نزین هاورده بكا.
دیپلۆماتكارێكی ئه‌مریكی له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه: داوا له عێراق و وڵاتانی تر ده‌كه‌ین كه به‌نزین و نه‌وتی ئێران هاورده نه‌كه‌ن ، پێشتر ئێران نزیكه‌ی 25%ی به‌نزینی عێراقی دابین ده‌كرد.