به‌هۆی پێشكه‌وتنی بواری بهرههمهێنانو زیادبونی قه‌باره‌ی بازرگانی له‌وڵاته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ناوه‌ندی دارایی قه‌ته‌ر نوێترین ئاماری ئاشكراكردووهو له‌ئاماره‌كه‌دا هاتووه، قه‌باره‌ی دارایی بازرگانی‌و وه‌به‌رهێنانی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست 4.5 ترلیۆن دۆلاره.
ئاژانسی (ئه‌نادۆڵ)ی توركی بڵاویكرده‌وه، له‌نوێترین داتای ناوه‌ندی دارایی قه‌ته‌ر بۆ داتا‌و زانیارییه ئابورییه‌كان، قه‌باره‌ی دارایی‌و سه‌رمایه‌گوزاری وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به 4.5 ترلیۆن دۆلار خه‌مڵێندراوه، پشكی شێری ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ش ده‌كه‌وێته هه‌رسێ وڵاتی (سعودییه، ئیمارات‌و قه‌ته‌ر)، چونكه زۆرترین وهبهرهێنانو سه‌رمایه‌گوزاری له‌و سێ وڵاته‌دا ئه‌نجامده‌درێت.
لهئامارێكی تری ناوه‌ندی دارایی قه‌ته‌ردا هاتووه، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (35) ملیاردێری فه‌رمی تێدایه، له‌ڕووی باشی گوزه‌رانه‌وه وڵاته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌پله‌كانی پێشه‌وه‌ی وڵاتانی جیهاندان.