بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پێدانی پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم كێشه‌یه‌كی سیاسییه‌و پێویسته له‌ڕێگه‌ی هه‌مواركردنی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراقه‌وه دابین بكرێت، به‌ڵام تائێستا هه‌نگاوی بۆ نه‌نراوه.
(د. فازڵ نه‌بی) بهNNA ڕاگه‌یاندوە، وه‌زاره‌تی دارایی لایه‌نێك نییه له‌پرسی پێدانی پاره‌ی كۆمپانیاكانی بواری ده‌رهێنانی نه‌وت له‌هه‌رێم، به‌ڵكو ئه‌وه كێشه‌یه‌كی سیاسییه‌و پێویسته به‌ڕێككه‌وتن له‌یاسای بودجه‌ی عێراقدا جێگه‌ی بكرێته‌وه، وتیشی:”تائێستا ئیراده‌یه‌كی سیاسیی نییه له‌لایه‌ن به‌غدا‌و هه‌رێم، بۆ هه‌مواركردنی یاسای بودجه، چونكه هه‌مواركردنه‌وه ئاسانه، ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی سیاسیی هه‌بێت، به‌ڵام تائێستا ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم، هیچ هه‌نگاوێك بۆ پێدانی پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان نه‌نراوه”.
له‌باره‌ی وته‌ی په‌رله‌مانتارێك بۆ جێكردنه‌وه‌ی پاره‌ی كۆمپانیاكان له‌كاتی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر حساباتی كۆتایی عێراق، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق وتی:”حساباتی خیتامی ساڵی ڕابردوو ته‌واوكراوه‌و نێردراوه بۆ دیوانی چاودێری دارایی، پرسی پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌حساباتی كۆتاییه‌وه نییه‌و كردنه‌وه‌ی حساباتی كۆتایش، ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری دارایی عێراقدایه، بۆیه پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ته‌نها له‌هه‌مواركردنی یاسای بودجه‌دا جێگه‌ی ده‌كرێته‌وه”.
به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه حه‌وت خاڵییه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و به‌غدا، پێویسته حكومه‌تی عێراق پاره‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كانی بواری ده‌رهێنانی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات.