سه‌رچاوه ڕه‌سمییه‌كانی هندستان ئامارێكیان بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا ئاستی ئابوری ئه‌و وڵاته ده‌خاته‌ڕوو، چاودێرانی بواری ئابوریش پێیانوایه، ئابوری وڵاته‌كه‌یان له‌لاوازیدایه.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس ئامارێكی ڕه‌سمیی له‌باره‌ی ئابوری هندستانه‌وه بڵاوكرده‌وه، تێدا ڕوونكراه‌وته‌وه، ئابوری ئه‌و وڵاته له‌ساڵی 2012 بۆ 2013دا، ته‌نها 5% گه‌شه‌ی كردووه، ئه‌وه‌ش خراپترین ئه‌نجامه كه له‌ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردووی هندستاندا تۆماركرا بێت.
هندستان سێیه‌مین ئابوری به‌هێزی ئاسیایه‌و لاوازبوونی ئابورییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌مانی متمانه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران‌و هه‌ڵاوسانی گه‌وره‌و لاوازی خواستی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر هندستان.
(ڕوب ڕیگی نیتسوری) گه‌وره ئابوریناسی بانكی (بارودا)ی حكومیی پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماری لاوازبوونی ئابوری ڕایگه‌یاند، چالاكیی ئابوری هندستان هێشتا لاوازه.