دوای گه‌ڕانێكی ورد له‌ڕێی ته‌كنه‌لۆجیای سێ ڕه‌هه‌ندیه‌وه، وه‌زیری وزه‌ی لوبنان ڕایگه‌یاند، (30) ترلیۆن مه‌تر دوجا گازی سروشتیان له‌و وڵاته دۆزیوه‌ته‌وه.
سایتی عه‌ره‌بیه بڵاویكرده‌وه، (جه‌بران باسیل) وه‌زیری وزه‌ی لوبنان دۆزینه‌وه‌ی (30) ترلیۆن مه‌تر دوجا گازی سروشتی ڕاگه‌یاندوه، كه (10%) ڕێژه‌ی گازی سروشتی له‌و وڵاته زیاد ده‌كات.
وه‌زیری وزه‌ی لوبنان باسی له‌وه‌شكردووه، هێشتا گه‌ڕان به‌دوای به‌رهه‌مه سروشتیه‌كان له‌و وڵاته ته‌واو نه‌بوه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌رهه‌می سروشتی زیاتر بدۆزنه‌وه.
باسیل ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕانی سێ ڕه‌هه‌ندیه‌وه گهڕانو پشكنین بۆ به‌رهه‌مه سروشتیه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی نوێیه له‌گه‌ڕان به‌دوای به‌رهه‌مه سروشتیه‌كاندا.