جه‌نگی فسته‌ق له نێوان ئهمریكاو ئێران-دا كه ماوه‌ی 30 ساڵه درێژه‌ی هه‌یه له ئێستادا رووی له ته‌شه‌نه سه‌ندن كردوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی خاوه‌ن بڕێكی زۆر له نه‌وته، ئێران به‌ناوبانگه به به‌رهه‌مهێنانی فسته‌ق و زهعهفهران و پیشه‌سازی فهڕهش، بۆیه ئێران پێی وایه هیچ وڵاتێك ناتوانێت له‌و بوارنهدا كێبڕكێ له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان پێیان وایه به‌رهه‌می فسته‌قی وڵاته‌كه‌یان زۆر له فسته‌قی ئێران باشتره.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی قه‌به‌سی كوه‌یتی، جه‌نگی فسته‌ق له نێوان ئه‌مریكا و ئێران 30 ساڵه درێژه‌ی هه‌یه و له‌ساڵی رابردووش‌دا ئه‌مریكا پێش ئێران كه‌وت و بووه یه‌كه‌م وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری فسته‌ق له‌جیهاندا.
له مساڵیشدا ئه‌مریكا به به‌رهه‌مهێنانی 250 هه‌زار ته‌ن لهفستهق پێش ئێران كه‌وت، له‌كاتێكدا به‌رهه‌می فسته‌قی ئێران گه‌یشته 200 هه‌زار ته‌ن، به‌مه‌ش جارێكی دیكه ئه‌مریكا پێش ئێران كه‌وتووه.
له ساڵی 2008 به‌هۆی سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه كه به‌سه‌ر ئێران سه‌پێنراوه، كاریگه‌ری ئه‌و سزایانه بۆ سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ و هه‌نارده‌كانی ئه‌و وڵاته، ئه‌مریكا له‌به‌رهه‌مهێنانی فسق پێش ئێران كه‌وت، به‌ڵام له‌مساڵدا ئه‌مریكا له‌به‌رهه‌مهێنانی فستق به‌هۆی سزاكانه‌وه پێش ئێران نه‌كه‌وت، به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دابه‌رزینی به‌های دراوی ئێران (تۆمان).
داهاتی فسته‌ق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌شداری ده‌كات له داهاتی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و داهاته دوای نه‌وت و به‌رهه‌می فه‌ڕش به‌سێهه‌م داهات داده‌نرێت بۆ دابینكردنی دراوی بیانی.
ئێران له‌سه‌دا 70 ی له به‌رهه‌می فسته‌قی وڵاته‌كه‌ی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات، به‌مه‌ش یه‌ك ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلار به‌ده‌ست ده‌هێنێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی ئێران له بواری به‌رهه‌مهێنانی فسته‌ق كار ده‌كه‌ن.
جه‌نگی فسته‌ق له نێوان ئه‌مریكا و ئێران له كۆتایی ساڵی 1970 ده‌ستی پێكرد، كه دوای روخانی رژێمی پاشایه‌تی له ئێران، ویلاتهیهكگرتوهكانی ئه‌مریكا له نێوان ساڵانی 1979و 1981 بایكۆتی فسته‌قی ئێرانی كرد، به‌ڵام ئه‌و كێشه‌ی له‌و ده‌مه‌دا رووبه‌ڕووی ئه‌مریكا بووه‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و بایكۆتكردنه ئه‌وه‌بوو كه هاوڵاتیانی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو فسته‌قیان به‌كار ده‌برد، به‌تایبه‌تی فسته‌قی ئێرانی، بۆیه ئه‌مریكا بڕیاری دا له‌ویلایه‌ته‌كانی كالیفۆرنیا و ئهرێزوناونیو مه‌كسیكۆ كه گونجاوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی فسته‌ق،په‌ره به به‌رهه‌مهێنانی بدات.
ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تادا له‌په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌می فسته‌ق پشتی به‌ئێران ده‌به‌ست، كاتێك زانای رهوهك ویلیه‌م وایت هاوس، له سێیه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا توانی به قاچاغ 10 كیلۆگرام له باشترین تۆوی فسته‌قی ئێران هاورده‌ی ئه‌مریكا بكات، به‌مه‌ش ویلاتهیهكگرتوهكانی ئه‌مریكا توانی ببێته به‌رهه‌مهێنه‌ری فسته‌قی كرمان كه باشترین جۆری فسته‌قه له‌ئێران.
كێبركێ ئهمریكاو ئێران بۆ به‌رهه‌مهێنانی فستق لایه‌نێكی سیاسی له‌خۆ گرتوه، له ساڵانی 1989 و 1997 ئه‌مریكا كاری بۆ ئه‌وه ده‌كرد ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی ئه‌و ده‌مه‌ی ئێران هاشمی ره‌فسنجانی، لاواز بكات كه سه‌رمایه یه‌كی گه‌وره‌ی له بازرگانی فسته‌ق به‌ده‌ست هێناوه.
چاودێران ئاماژه به‌وه‌ده‌ن كه سێ ده‌یه بۆ ئه‌مریكا به‌س بوو تا بتوانێت ئێران له رووی به‌رهه‌مهێنانی فسته‌ق تێپهرینێت، ئه‌مه له كاتێكدایه لوبی فسته‌ق له ئه‌مریكا توانی له نێوان ساڵانی 1987و 2000، له‌پاشانیشدا 2010 قه‌ده‌غه‌یه‌كی نوێی پسه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌نارده‌ی فسته‌قی ئێران، به‌مه‌ش ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا توانی له‌سه‌دا 65 به‌رهه‌می فسته‌قی وڵاته‌كه‌ی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكات.
ئێران به‌هۆی كێبركێی به‌رهه‌می ئه‌مریكا له فسته‌ق پشكێكی گه‌وره‌ی له بازاڕه‌كانی جیهان له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ك ئێران به‌هۆی سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا سه‌پێنراوه له‌به‌رامبه‌ر ده‌ست بهردارنهبوون له‌به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، به‌شێكی به‌رفراوانی له بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش كاتێك كاریگه‌رییه‌كانی بۆ سه‌ر به‌رهه‌می فسته‌قی ئێران به‌ده‌ركه‌وت كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له وڵاتانی رۆژئاوا په‌نایان برده به‌ر هاورده‌كردنی فسته‌قی ئه‌مریكی.
حكومه‌تی ئێران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر به‌رهه‌می فسته‌قی وڵاته‌كه‌ی، كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌و به‌رهه‌مه هه‌نارده‌ی بازاڕی وڵاته تازه‌پێگه‌یشتوه‌كان وه‌ك چین و روسیا‌و هیندستان بكات، هه‌روه‌ك به‌شێكیش له به‌رهه‌می فسته‌قی هه‌نارده‌ی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.