كۆمپانیای سامسۆنگی ئه‌لكترۆنی كۆریای باشور له چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا له لیستی فرۆشی كۆمپانیا جیهانیه‌كان له‌مۆبایل، به‌مه‌ش پێش كۆمپانیا ئه‌پل كه‌وت له‌رووی ئاستی فرۆشه‌وه.
هه‌روه‌ك كۆمپانیای سامسۆنگ له‌رووی فرۆشه‌وه له بازاری چین به فرۆشتنی نزیكه‌ی 12.2 ملیۆن مۆبایل پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا.
به‌پێی زانیاریه‌كانی كۆمپانیای تویژینه‌وه (ستراتیجی ئهنالیتكس) له چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به‌های فرۆشی كۆمپانیا سامسۆنگ له مۆبایل گه‌یشته نزیكه‌ی 23.63 ملیار دۆلار، له‌كاتێكدا فرۆشی ئه‌پل له هه‌مان ماوه‌دا گه‌یشته 22.92 ملیار دۆلار، به‌مه‌ش سامسونگ پێش ركابه‌ره‌كه‌ی، كه كۆمپانیای ئه‌پله كه‌وت.
له چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به‌راورد به‌هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوودا فرۆشی ئه‌پل به به‌های 7.71 ملیار دۆلار پاشهكشهیكرد، له به‌رامبه‌ریشدا فرۆشی سامسۆنگ به‌راورد به‌دوا چاره‌كی ساڵی رابردوودا، به به‌های نزیكه‌ی 952 ملیۆن دۆلار زیادیكرد.
له هه‌فته‌ی رابردوودا كۆمپانیای سامسۆنگی ئه‌لكترۆنی كۆریای باشور ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێك زیاتر له 10 ملیۆن مۆبایلی له جۆری كالاكسی ئێس 4 فرۆشتوه،له كاتێكدا له ماوه‌ی دوو مانگ توانیویه‌تی 10 ملیۆن مۆبایل له جۆری ئێس 3 بفرۆشێت.