له ئازاری 2011 ه وه به‌رهه‌می نه‌وتی سوریا به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 95 دابه‌زیوه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆییه‌ی ئه‌و ڵاته‌ی گرتوه‌ته‌وه.
سلێمان عه‌باس، وه‌زیری نهوتو سامانه كانزایه‌كانی سوریا رایگه‌یاند: به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی 20 هه‌زار به‌رمیل دابه‌زیوه، ئه‌مه له كاتێكدا سوریا به‌ر له‌سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یران له مانگی ئاداری 2011ه وه رۆژانه 380 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌می ده‌هێنا، به‌مه‌ش به‌رهه‌می نه‌وتی سوریا به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 95 دابه‌زیوه.
سلێمان عه‌باس، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌رهه‌می رۆژانه‌ی گازی سروشتی سوریا بۆ 15ملیۆن مه‌تر سێجا پاشهكشهیكردوه، له‌كاتێكدا پێشتر رۆژانه ده‌گه‌یشته 30 ملیۆن مه‌تر سێجا.
وه‌زیری نه‌وت و سامانه كانزایه‌كانی سوریا، هۆكاری دابه‌زینی به‌رهه‌می نه‌وت و غازی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و ئاسته نزمه گه‌ڕاندوه بۆ سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی سه‌ر سوریا‌و كرداره سه‌ربازیه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌هۆی ناسه‌قامگیری بارودۆخی سوریا حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ناچار بووه نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له ده‌ره‌وه هاورده بكات، ئه‌مه‌ش بارگرانی خستوه‌ته سه‌ر بودجه‌ی سوریا چونكه ده‌بێت مانگانه 500 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و بواره ته‌رخان بكات.
پاڕێزگای دێره‌زور ناوچه‌یه‌كی گرنگی نه‌وتی سوریایه‌و یه‌كێكه له پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌كان، كه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا به‌هۆی شه‌ڕو پێكادانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه به‌رهه‌می نه‌وتی له نیوه‌ی جارانی كه‌متر بوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی راپۆرتی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن هه‌ریه‌ك له هۆزه‌كانی ناوچه‌كه چه‌كداریان له‌ده‌وره‌ی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان و بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كۆ كردۆته‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه، له‌گه‌ڵ قاچاخچیی ده‌ره‌كیش رێكه‌وتوون و كه نه‌وتیان پێده‌فرۆشن و به‌شێوه‌ی نایاسایی بازرگانی به‌نه‌وتی وڵاته‌كه‌یانه‌وه ده‌كه‌ن.
بازرگانیكردنی نایاسایی به‌نه‌وته‌وه له سوریا به‌تایبه‌تی له‌و پارێزگایه به‌ڕاده‌یه‌ك په‌ره‌ی سه‌ندووه، كه هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و پاره‌یان زۆره، پاڵاوگه‌ی نه‌وتی گهڕۆكیان كڕیوه، كه نرخی یه‌ك پاڵاوگه‌ی قه‌باره مامناوه‌ند 230 هه‌زار دۆلاره، كه له توانایدا هه‌یه رۆژانه 200 به‌رمیل نه‌وت بپاڵێوێت و ئه‌و سووته‌مه‌نییه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنێت ئاودیوی توركیا ده‌كرێت، چونكه له توركیا پاره‌ی باشتر ده‌كات و نرخه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 50 له‌و نرخه زیاتره كه له‌ناوخۆی سوریادا ده‌یكات.
چاودێران ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن كه ئاودیوكردنی ئه‌و نه‌وته گرفت له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی خۆرئاوادا بۆ یارمه‌تیدانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی مادییه‌وه له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له داهاتووشدا بۆ هه‌ر هه‌وڵێكی بنیاتنانه‌وه‌ی سوریا ده‌بێته كێشه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش وایكردووه ئه‌و دیارده‌یه هه‌وڵه‌كانی روسیا‌و خۆرئاوا بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كانی سوریا هێنده‌ی تر ئاڵۆزتر بكات.