هه‌فته‌ی داهاتوو بانكی مه‌ركه‌زی عیراق، كۆمه‌ڵه رێوشوێنێك بۆ جێگیركردنی به‌های دراوی عیراقی‌و رێگریكردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆلار جێبه‌جێ ده‌كات.
هه‌یسه‌م جه‌بوری ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارای په‌رله‌مانی عیراق وتی “بانكی مه‌ركه‌زی له‌وه ئاگاداری كردوونه‌وته‌وه، كه هه‌فته‌ی داهاتوو كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی نوێ بۆ سنورداركردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار ده‌گرێته‌به‌ر.
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان، بانكی مه‌ركه‌زی ورده‌كاری پلان‌و رێوشوێنه‌كانی ئاشكرانهكردووهو به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی هێشتوویه‌تیه‌وه.
ئه‌و بڕیاره‌ی بانكی مه‌ركه‌زی دوای چه‌ند رۆژێك دێت له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی بۆ نزیكه‌ی هه‌زارو 300 دیناری عیراقی، ئه‌وه‌ش به‌راورد به دوو ساڵی رابردوو، به دابه‌زینێكی پێوانه‌یی دیناری عیراقی له به‌رانبه‌ر دۆلار داده‌نرێت.
هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و بهرزبوونو دابه‌زینه‌ی نرخی دۆلاری ئه‌مریكی، بازاڕه‌كانی عیراق‌و هه‌رێمی كوردستان ناجێگرییهكی زۆریان به‌خۆوه بینی‌و نرخی شمهكو پێداویستی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاوو رووی له‌هه‌ڵكشان كرد.