لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه له(15%)ی پاره‌كانی جیهان له‌بانكه ئیسلامییه‌كاندایه‌و ڕێژه‌ی بانكی ئیسلامی له‌جیهاندا له‌زیاد بوندایه.
سایتی عه‌ره‌بیه بڵاویكرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ڕێگریكردنی بانكی ئیسلامی له‌وڵاتانی ئه‌وروپیدا، به‌ڵام ڕێژه‌ی بانكه ئیسلامیه‌كان له‌زیاد بوندایه‌و ڕێژه‌ی بانكه ئیسلامیه‌كان له‌ئه‌وروپادا گه‌شتوه‌ته (50%)ی بانكه‌كانی ئه‌وروپاو (15%)ی بانكه‌كانی جیهان پێكده‌هێنن.
سایته‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، مامه‌ڵه‌ی ئیسلامیانه‌ی بانكه ئیسلامیه‌كان له‌وڵاتانی ئه‌وروپادا وایكردووه هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه‌ش زیاتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكانه‌دا بكه‌ن به‌هۆی كه‌متر وه‌رگرتنی سود له‌و پارانه‌ی به‌قه‌رز ده‌یده‌نه هاوڵاتیان.
ئاستی ئابوری بانكه ئیسلامیه‌كان كار له‌ئابوری وڵاتانی ئیسلامیش ده‌كات بۆ زیاتر مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی خۆرئاوا.