بەمەبەستی پڕكردنەوەی پێویستیەكانی هندستان، عێراق نەوت بەو وڵاتە دەفرۆشێت.
موهەنەد شەیبانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ئاشكرایكرد، هندستان داوای لەعێراق كردووە، رۆژانە (80) هەزار بەرمیل نەوتی پێ بفرۆشێت، بەمەبەستی پڕكردنەوەی پێویستیەكانی ناوخۆی ئەو وڵاتە.
شەیبانی وتیشی:”حكومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر داواكەی حكومەتی هندستان پیشانداوەو لەئایندەیەكی نزیكدا نەوتی عێراق رەوانەی هندستان دەكرێت”.