پاشكۆی بازرگانی له‌باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه دیوه‌و ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ 23% زیادی كردوه‌و بڕه‌كه‌ی به زیاتر له 21 ملیار دۆلاره.
نه‌وفه‌ل ئه‌بو شون پاشكۆی ئابوری عێراق له‌باڵێوزخانه‌ی به‌غدا له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بهبهیاننامهیهكدا ڕایگه‌یاند، قه‌باره‌ی بازرگانی له نێوان واشنتۆن‌و به‌غدا له ساڵی 2010 دا گه‌یشتۆته13.8 ملیار دۆلار بوه‌و، ئه‌و بڕه له‌ساڵی 2011دا زیادی كردوه بۆ 19 ملیار دۆلار‌و، به‌ڵام له ساڵی 2012 دا ئه‌و بڕه به‌رزبۆته‌وه بۆ 21.3 ملیار دۆلار.
پاشكۆی بازرگانی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا جه‌ختیكرده‌وه بودجه‌ی بازرگانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراقه به‌شێوه‌یه‌كی مهزنو، كه زۆربه‌ی هه‌نارده‌ی عێراق بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی به‌شی هه‌ره زۆری ئاڵوگۆڕه‌كان بووه.