ئابوریناسێكی عێراقی رەخنەی لەو یاسایانەی عێراق گرت كە تا ئێستا لەناوچەكانی ناوەڕاستو خوارووی عێراقدا جگە لەهەرێمی كوردستان، كاریان پێدەكرێت.
سوهاد عوزاری بۆ رۆژنامەی (سەباح)ی عێراقی روونكردەوە، یاسای كۆمپانیاكانی عێراق هێشتا بەشێوازی سیستمی مەركەزی كاردەكەن و ئەو شێوازە بەسەر هەموو یاساكاندا زاڵە و رێگرە لەگەشە و جوڵەی كەرتی تایبەت.
روونیكردووەتەوە، یاسای كۆمپانیاكانی عێراق رێگەنادات پەیوەندی دروست لەنێوان كەرتی تایبەت و گشتیدا دروست ببێت، هێشتا بەپێی یاساكانی عێراق، دەوڵەت دەسەڵاتی بەسەر هەموو كەرتەكانی ئابوریدا هەیە.
ئابوریناسەكەی عێراق بەپێویستی زانی لەرێگەی كۆڕ و سیمینارەوە، قسە لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای كۆمپانیاكانی عێراق بكرێت، بەجۆرێك كە خزمەت بەئابوری عێراق بكات.