“هەژاری لە عێراقدا كەمیكردوە “

وه‌زاره‌تی‌ پلاندانان‌ عێراق ده‌ڵێت به‌پێی‌ ئاماژه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئاستی‌ هه‌ژاری‌ له‌ عێراق به‌ به‌راورد به‌ چه‌ند ساڵی رابردوو به‌ رێژه‌ی 5% دابه‌زیوه‌.
عه‌بدولزوهره‌ هینداوی،‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانان رایگه‌یاند “ئاماژه‌ به‌راییه‌كانی‌ ئه‌و روپێوییه‌ی‌ وه‌زاره‌ت كردویه‌تی‌ بۆ نه‌خشه‌ی‌ هه‌ژاری‌ له‌ عێراق له‌ ساڵی‌ 2013 دا ده‌ریده‌خات رێژه‌ی‌ هه‌ژاری‌ بۆ رێژه‌ی‌ 18% دابه‌زیوه‌‌و ئه‌وه‌ش به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی‌ 2007 كه‌ رێژه‌كه‌ 23% بو”.
هینداوی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات “ئامانج له‌ روپێوییه‌كه‌ ئاگاداربونه‌ له‌ رێژه‌ی‌ هه‌ژاری‌ له‌عێراق‌و ئه‌و شوێنانه‌ی‌ هه‌ژارییان تێدایه‌ تاوه‌كو پلانی‌ پێویست دابنرێت بۆ روبه‌ڕبونه‌وه‌ی‌”.
 به‌وته‌ی‌ ناوبراو ‌”روپێوییه‌كه‌ 311 هه‌زار نمونه‌ی تێدا وه‌رگیراوه‌ ئه‌وه‌ش له‌ مێژوی‌ عێراق‌و ناوچه‌كه‌دا گه‌وره‌ترین روپێوییه‌”.
هه‌روه‌ك باس له‌وه‌شده‌كات “ئه‌و نمونانه‌ی‌ بۆ روپێوییه‌كه‌ وه‌رگیراون هه‌مو پارێزگاكانی‌ عێراقی‌ گرتوه‌ته‌وه‌‌و دابه‌شكراون به‌سه‌ر شارنشین‌و گوندنشینه‌كان‌و مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ ئاینده‌ش‌ وه‌زاره‌ت ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌ ئاستی‌ هه‌ژاری‌ له‌ عێراق راده‌گه‌یه‌نێت”.