رۆژی 25/5 دكتۆر عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا كرد كه له شانشینی ئوردن سازكرا و ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت وتیایدا زیاتر له 900 كه‌سایه‌تی سیاسی و خاوه‌ن بڕیار و خاوه‌نكار له زیاتر له 50 وڵات به‌شدارن.
له میانه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، وه‌زیری پلاندانان به‌شداری له گفتوگۆیه‌ك كرد له‌ژێر ناونیشانی (ژێرخان بۆ كێبڕكێی درێژخایه‌ن)، كه چوار له به‌رپرسانی تری كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت له قه‌ته‌ر، دوبه‌ی، ئوردن و مه‌غریبی له خۆگرتبوو به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی 200 كه‌سایه‌تی له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا و كه‌ناڵی سكای نیوز العربیه راسته‌وخۆ په‌خشی ده‌كرد، د. عه‌لی سندی به‌درێژی باسی له ستراتیژیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد له داڕشتنی ئه‌وله‌ویاتی په‌ره‌پێدانی ژێرخان دا و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ساڵی رابردوو به‌خۆوه‌ی بینیوه.
جه‌ختی كرده سه‌ر به‌رده‌وامبوونی حكومه‌ت له داڕشتنی ستراتیژیه‌ت و پلانی په‌ره‌پێدان كه بناغه‌كه‌ی گوێگرتن له گه‌ل وپێداویستییهكانیان ده‌بێت، هه‌روه‌ها رێگه به كه‌رتی تایبه‌تی خۆماڵی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌دات كه هاوبه‌ش بێت له بونیاتنانی گه‌شه و كێبڕكێی درێژخایه‌ن له هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری پلاندانان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت له سه‌رانسه‌ری جیهان ئه‌نجامدا.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پلاندانان