ناوه‌ندی ئاماری ئێران له راپۆرتێكی گشتیدا له‌باره‌ی بارودۆخی بێكاری له ئێران بڵاوده‌كاته‌وه‌و تێیدا ئاماژه ده‌كات پارێزگاكانی لورستان و كرماشان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیاترین بێكاری تێیدایه و له‌سه‌ره‌وه‌ی ریزبه‌نه‌دی بێكاری له پارێزگاكانی ئێران دایه.
له راپۆرتی 70 لاپه‌ره‌یی ناوه‌ندی ئاماری ئێران هاتووه: رێژه‌ی بێكاری له شاره‌كانی ئێران 12.5% و له گونده‌كانی 8%. هه‌روه‌ها زیاترین ئاماری بێكارانی ئێران له پارێزگا كوردنشینه‌كانی لورستان و كرماشانه و 27.8 % بێكاران ته‌مه‌نیان 20 تا 24 ساڵه.
به‌پێی ئاماره‌كان له سه‌دا 20ی پارێزگای لورستان بێكارن و زیاترین رێژه‌ی بێكاری له ئێران هه‌یه و پارێزگای كرماشان به 18.8% له پله‌ی دوه‌م دایه و كه‌مترین رێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری له‌و پارێزگا كوردنشینانه بووه.