دامه‌زراوه‌ی (مۆدیز)ی تایبه‌ت به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی ئابووری وڵاتان‌و پله‌به‌ندیی ئیئتیمانی، پله‌ی توركیای له (Ba1)ه‌وه بۆ (Baa3) به‌رزكرده‌وه كه به‌پله‌ی وه‌به‌رهێنان ناسراوه، له‌كۆتایی 2012شدا دامه‌زراوه‌ی (فیچ) هه‌مان بڕیاری دا‌و ئه‌و پله‌یه‌ی به‌خشی بهتوركیا وه‌ك وڵاتێكی گه‌شه‌كردوو له‌بواری ئابووریدا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی (مۆدیز) دوای ئه‌وه دێت كه توركیا رایگه‌یاند، دوا قیستی قه‌رزه‌كانی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ختی داوه‌ته‌وه‌و ئێستا هیچ قه‌رزی له‌سه‌ر نه‌ماوه.
ئه‌ردال تاناس قه‌ره‌گۆل به‌ڕێوه‌به‌ری ئابووری له‌دامه‌زراوه‌ی (سیتا)ی تایبه‌ت به‌توێژینه‌وه له‌ئه‌نكه‌ره رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوه بۆ توركیا هه‌نگاوێكی ستراتیژی گه‌وره‌یه، یارمه‌تی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌دات پلانی درێژخایه‌ن دابڕێژێتو ئامانجی گه‌وره له‌به‌رچاو بگرێت‌و زه‌مینه‌ی نێوده‌وڵه‌تیشی بۆ بڕه‌خسێنێت بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی.
پێش ركابه‌ره مێژووییه‌كه‌ی كه‌وته‌وه
به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ئیئتیمانی توركیا بۆ ئاستی (Baa3) ده‌رفه‌تێكی باشی بۆ ئه‌و وڵاته ره‌خساندووه تا له‌كێبڕكێی ئابووریدا له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه پێشبكه‌وێت، چونكه به‌و هه‌نگاوه توركیا 11 پله پێش یۆنان كه‌وتووه كه ركابه‌رێكی مێژووییه‌تی، ئه‌وه‌ش رێخۆشكه‌ره بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌و وه‌به‌رهێنانی بیانی زیاتر بۆ ئابووری توركیا، كه خاوه‌نی ئابوورییه‌كی ئه‌وتۆیه هێشتا توانا‌و ده‌رفه‌تی زۆری هه‌یه بۆ گه‌شه‌كردن.
سیمۆن كیۆجانۆ ئیڤانز سه‌رۆكی به‌شی توێژینه‌وه‌ی بازاڕه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كان له‌بانكی (كۆمێرتس)ی له‌نده‌ن له‌باره‌ی گه‌شه‌ی ئابووری توركیاوه ده‌ڵێ:»خه‌ریكه دامه‌زراوه‌كانی ههڵسهنگاندنو پله‌به‌ندی ئیئتیمانی له‌وه تێده‌گه‌ن كه حكومه‌تی توركیا له 10 ساڵی رابردوودا هه‌وڵی زۆری داوه بارودۆخی ئابووری‌و سیاسی وڵاته‌كه‌ی بخاته سه‌ر رێڕه‌وی راست‌و به‌هێزی بكات. توركیا له‌سه‌ره‌تای ئه‌و 10 ساڵه‌ی رابردوودا قه‌رزه‌كانی گه‌یشتبووه رێژه‌ی 100% به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ داهاتی نه‌ته‌وه‌یی گشتیی‌دا، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌و ده ساڵه‌دا توانی قه‌رزه‌كانی كه‌مبكاته‌وه بۆ 30% به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ داهاته‌كه‌یدا».
هاوبه‌شێكی جێگیریی ئه‌مریكایه
سینان ئۆڵگن سه‌رۆكی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئابووری‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌ئه‌سته‌نبوڵ رایگه‌یاند، به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ئیئتیمانی توركیا به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌یه له‌هه‌رسێ بواری گه‌شه‌ی ئابووری توركیا سه‌رباری ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی له‌ئه‌وروپا هه‌یه‌و كارگێڕیی ئیداریی‌و دارایی راست‌و دروست‌و هه‌روه‌ها له‌بواری په‌یوه‌ندیی جیۆسیاسیدا له‌گه‌ڵ خۆرئاوادا. سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیاش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ئۆڵگن وتی:»توركیا هاوبه‌شێكی جێگیریی ئه‌مریكایه له‌ناوچه‌كه‌دا، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه ره‌نگه بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێك گرژی‌و ئاڵۆزی به‌خۆیه‌وه ببینێت».
هه‌ر ناسهقامگیرییهك له‌وانه‌یه كاری تێبكات
محه‌مه‌د ئاڵتان مامۆستای ئابووری سیاسی له‌زانكۆی ئه‌سته‌نبوڵ له‌باره‌ی داهاتووی ئابووری توركیا‌و په‌یوه‌ندیی به‌بارودۆخی سیاسییه‌وه ده‌ڵێ:»هه‌ر ناسهقامگیرییهك، كه به‌هۆی مه‌ترسیی سیاسییه‌وه له‌توركیا دروست ببێت، له‌وانه‌یه كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی هه‌بێت بۆ سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاته‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌و گه‌شبینییه‌ش كه بۆ ئاینده له‌ئارادایه ئه‌نجامی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی لێبكه‌وێته‌وه».
ئابووری توركیا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌رده‌وام لهگهشهكردندایهو پلانی گه‌وره‌شی به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ درێژه‌دان به‌و گه‌شه‌كردنه، به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م پله ئیئتیمانییه نوێیه‌ی رێگای بۆ خۆش ده‌كات هه‌نگاوی زیاتر بنێت‌و ئه‌و پڕۆژه گه‌ورانه‌ش جێبه‌جێ بكات كه‌پلانی داڕشتووه، وه‌ك دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵی سێیهمو دروستكردنی نۆكه‌ندی بسفۆڕو هه‌روه‌ها له‌هه‌وڵدایه میوانداریی ئۆڵۆمپی 2020یش بكات.
كوردستانی نوێ