دوێنێ 26-5-2013 مونتەدای ئابوری جیھانی بۆ خۆرھەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقا لە ئوردن بەرێوەچو.
بەناونیشانی باشترکردنی بارودۆخی گەشەکردن و بەئامادەبوونی شا عەبدوڵای پادشای ئوردن و مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین، کۆنگرەیەکە کرایەوە.
بڕیارە ئەو کۆنگرەیە دوو رۆژ بەردەوام بێت و تێیدا جەخت بکرێتەوە لەسەر پێکھێنان و بەھێزکردنی ئابووریی ناوچەکەو سیستمە کۆمەڵایەتیەکان و دەسەڵات لە ئایندەدا.
بۆ ئەو مەبەستەش زیاتر لە ٩٠٠ کەس لە سەرۆکی وڵاتانی کەنداوو خۆرھەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقا کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی گرنگترین ئەو خاڵانەی کە روبەرووی باری ئابووریی ناوچەکە بۆتەوە وەک بێکاری و ھەژاری و جیاوازی داھات و گەشەکردنی کەرتی تایبەت و گشتی.