ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ده‌یان كۆمپانیای ئێرانی‌دا سه‌پاند، به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران.
سایتی جه‌زیره بڵاویكرده‌وه، ئه‌مریكا سزای نوێی سه‌پاندووه به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا ئێرانیانه‌ی كه یارمه‌تی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی حكومه‌تی تاران ده‌ده‌ن‌و كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت به‌بواری ئه‌تۆم هاورده‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
سایته‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، سزاكه لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی هاورده‌و هه‌نارده‌كردنه له‌و كۆمپانیانه‌و ناوی كۆمپانیاكانی بۆ لیستی ره‌ش زیاد كردووه.
به‌پرسانی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا باسیان له‌وه‌كردووه، سزاكه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش ده‌گرێته‌وه، كه به‌نهێنی چه‌ك ڕه‌وانه‌ی سوریا ده‌كه‌ن‌و یارمه‌تی حزبوڵڵای لوبنانی ده‌ده‌ن، كه دژی شۆڕشگێڕانی سوریا ده‌جه‌نگن.