ئێران كارگه‌یه‌كی ئۆتۆمبێل له‌ عێراق دروستده‌كات

حكومه‌تی‌ ئێران ڕایگه‌یاند له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا كارگه‌یه‌كی ئۆتۆمبێل له‌ناوچه‌ی (ئه‌سكه‌نده‌ریه‌)ی باشوری (به‌غدا) دروست ده‌كات, بۆ زیاتر بره‌ودان به‌كه‌رتی پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.
ئاژانسی هه‌واڵی (ئارنا)ی ئێرانی بڵاویكرده‌وه‌، (عه‌بدولعه‌زیم سه‌عدیان) ی یاردیده‌ده‌ری كۆمپانیای (ئێران خودر) بۆ كاروباری هاورده‌كردن به‌ ئاژانسه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌،”به‌پێی ڕێككه‌وتنێكی پێش سێ ساڵ، كه‌ له‌نێوان كۆمپانیای پیشه‌سازی ئۆتۆمبێلی (ئێران خودر)و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی عێَراقدا واژۆكرابوو بۆ دروستكردنی كارگه‌یه‌كی ئۆتۆمبێل، له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا كارگه‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌، كارگه‌كه‌ش ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ی باشوری به‌غدا.
هه‌ر له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌ كارگه‌كه‌ هه‌ردوو ئۆتۆمبێلی ئێرانی (سه‌مه‌ندو رانا) دروستده‌كات.