عێراق 50 هه‌زار تۆن شه‌كر ده‌كڕێت

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ڕایگه‌یاند بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌می بڕی شه‌كر له‌به‌شه‌خۆراكی هاوڵاتیاندا, ته‌نده‌ری كڕینی 50 هه‌زار تۆن شه‌كری ڕاگه‌یاند.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی(ئه‌ینی) عێراقی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقی بڵاوكرده‌وه‌, له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، به‌رهه‌مه‌كه‌ ده‌بێت (تایله‌ندی یان هندی) بێت، ده‌بێت به‌رهه‌مه‌كه‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا بێت كه‌ له‌ته‌نده‌ره‌كه‌دا هاتووه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ دووچاری سزایه‌كی توند ده‌بێته‌وه‌.
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به‌گشتی‌و كۆمپانیای خۆراكی عێراقی به‌تایبه‌تی، ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی ناوخۆی زۆربۆته‌وه‌ هاوڵاتیان به‌گشتی 
ڕه‌خنه‌یان هه‌یه‌ له‌جۆرو كوالیتی ئه‌و خۆراكانه‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێن.