وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌رناده‌ی نه‌وتی عێراق له‌مانگی نیسانی ڕابردوودا زیادبوونێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه‌و گه‌یشتووه‌ته زیاتر له (87) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت.
(عاسم جیهاد) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی (فورات نیوز) ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تێكڕای هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌مانگی نیسانی ڕابردوودا (78) ملیۆن‌و (700) هه‌زار به‌رمیل بووه، كۆی داهاتی فرۆشتنی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ش حه‌وت ملیار‌و (764) ملیۆن دۆلار بووه.
(عاسم جیهاد) جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، له‌و بڕه نه‌وته‌ی له‌مانگی نیساندا ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كراوه، (69) ملیۆن‌و (900) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی به‌سره‌وه به‌به‌های شه‌ش ملیار‌و (879) ملیۆن دۆلار هه‌نارده كراوه، (9) ملیۆن‌و (200) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیش له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه به‌به‌های (885) ملیۆن دۆلار هه‌نارده كراوه.
(عاسم جیهاد) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق وتیشی:”ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له‌مانگی نیساندا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه، له‌لایه‌ن (31) كۆمیانیای جیهانیی بواری نه‌وت كڕدراوه”.