ڕێكخراوی خێرخوازیی (ئۆكسفام)ی جیهانی ڕایگه‌یاند، (12) ترلیۆن دۆلار له‌جیهاندا دیارنییه، كه ده‌توانرێت ببێته هۆی نه‌هێشتنی هه‌ژاری.
سایتی جه‌زیره بڵاویكرده‌وه، ڕێكخراوی (ئۆكسفام) بڕی ئه‌و پارانه‌ی ئاشكراكردووه كه به‌هۆی باجه‌وه ساڵانه له‌جیهاندا دیارنامێنێت، كه به‌بڕی (12) ترلیۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه.
ڕێكخراوه‌كه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و بڕه پاره‌یه كێشه‌ی هه‌ژاری له‌هه‌موو جیهادا چاره‌سه‌ر ده‌كات.
ڕێكخراوه‌كه دیارنه‌مانی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ زۆریی باج گه‌ڕانده‌وه له‌جیهاندا، له‌كاتێكدا كێشه‌ی هه‌ژاری چه‌ند وڵاتێكی جیهانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.