مێژووی یەكەم جۆری لاپتۆپ لەجیهان

كۆمپیوتەری هەڵگیراو یان (لاپتۆپ) یەكێكە لەجۆرەكانی كۆمپیوتەرو لەئێستا ئامێرێكی زۆر بەربڵاوەو لەدەستی زۆربەی هاوڵاتیاندایە.
(لاپتۆپ) بۆ یەكەم جار بیرۆكەی كۆمپانیای زیرۆكس بوو لەساڵی 1968 و ئەو كاتیش نازناوی (دپناپۆك) ی بەسەردا برابوو.
بەڵام (لاپتۆپ) بۆ یەكەم جار لەلایەن كۆمپانیای (ئای بی ئێم) لەساڵی 1975 خرایە بازاڕەوەو یەكەم جۆریشی ناوی (ئای بی ئێم 5100) بوو، بەكارهێنەر وێنەی نووسینەكانی بەبچووكی دەبینی، ئینجا ئەو جۆرە لاپتۆپە پەرەی پێدرا تاكو گەیشتە سەردەمی ئێستا.