به‌پێی دوا داتا‌و زاینارییه‌كان وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا، قه‌رزه گشتییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌ده‌ستپێكی ئه‌مساڵدا گه‌یشتۆته 16 ترلیۆن‌و 394 ملیار دۆلار،به‌مه‌ش حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌رووی تیۆرییه‌وه ناتوانێت به‌رده‌وام بێت له‌وه‌رگرتنی قه‌رز، بۆیه كۆمارییه‌كان كه زۆرینه پێكده‌هێنن له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا رازی نابن ئاستی ئه‌و قه‌رزه زیاتر به‌رز بێته‌وه.
جاك لیو وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه‌دا،وڵاته‌كه‌ی تا مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو ده‌توانێت پابه‌ند بێت به پێداویستییه داراییه‌كانی بودجه‌ی ئه‌مریكا بێ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی قه‌رزه گشتییه‌كانی وڵاته‌كه ببه‌ن كه بوه‌ته جێی ناكۆكی له‌نێوان دیموكراتی‌و كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا.
ئاستی قه‌رزه سیادیه‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا‌و ئه‌مریكا‌و ژاپۆن له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر دۆخی ئابووری جیهان زیاتر كردوه، بۆیه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌ی قه‌یرانی قه‌رزه‌كان.
به‌پێی زایناریه‌كان وه‌زاره‌تی خه‌زینه‌ی ئه‌مریكا قه‌رزه گشتیه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌ساڵی (2011)دا بۆ (15) ترلیۆن دۆلار به‌رزبوه‌ته‌وه،واته هه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئه‌مریكی (48) هه‌زار دۆلاری به‌ر ده‌كه‌وێت، ئه‌م ژمارانه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه قه‌رزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و ساڵه‌دا به‌بڕی (1) ترلیۆن‌و (300) ملیار دۆلار زیادیكردوه.
له‌و كاته‌وه باراك ئۆباما سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی گرتوه‌ته ده‌ست قه‌رزه گشتیه‌كانی ئه‌مریكا به‌بڕی زیاتر له (4) ترلیۆن‌و (407) ملیار دۆلار به‌رزبوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م زیادبوونه‌ش به‌رده‌وام بێت ئه‌وا له‌سه‌روبه‌ندی ساڵی (2015)دا قه‌رزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گاته (23) ترلیۆن دۆلار، به‌مه‌ش دۆخی ئابووری ئه‌مریكا زیاتر به‌ره‌و ناسه‌قامگیر ده‌چێت‌و چه‌ندین مه‌ترسی ڕووبه‌ڕووی ئابووری ئه‌و وڵاته ده‌بێته‌وه.
بۆ خۆ دۆرخستنه‌وه له‌پابه‌ند نه‌بوون به پابه‌نده دارایه‌كانی،له‌مانگی شوباتی رابردوودا كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌نگی بۆ بڕیاریك دا كه بڕیارێكی پێشوتری هه‌ڵپسارد كه قه‌رزه گشتیه‌كانی به‌ستبووه به‌ئاستی یاسایی قه‌رزه‌كان،به‌مه‌ش ئیداری ئۆباما ده‌توانێت ئاستی قه‌رزه‌كانی وڵاته‌گه‌ی بۆ 16 ترلیۆن‌و 6697 ملیار دۆلار به‌رز بكاته‌وه.
ئه‌مریكا كه گه‌وره‌ترین هێزی ئابووریه له‌جیهاندا، له‌ئێستادا 831 ملیار یۆرۆ به ژاپۆن‌و 413 ملیار یۆرۆ به ئه‌ڵمانیا‌و 830 ملیار یۆرۆ به به‌ریتانیا قه‌رزداره، هه‌روه‌ها ژاپۆن كه له‌دوای ئه‌مریكا‌و چین سێیه‌م گه‌وره وڵاتی ئابووریه له‌جیهاندا، ئێستا 101 ملیار یۆرۆ به به‌ریتانیا‌و 42 ملیار یۆرۆ به ئه‌ڵمانیا قه‌رزداره، به‌ڵام فه‌ره‌نسا كه گه‌وره وڵاتی پیشه‌سازیی ئه‌وروپایه‌و له‌ریزی ئه‌ڵمانیا داده‌نرێت،201 ملیار یۆرۆ به‌ئه‌مریكا‌و 38 ملیار به‌ئیتاڵیا‌و 79 ملیار به ژاپۆن‌و 165 ملیار یۆرۆ به ئه‌ڵمانیا‌و 225 ملیار یۆرۆ به به‌ریتانیا قه‌رزداره.