له‌مانگی نیسانی رابردوودا هه‌ر یه‌ك له‌كۆریای باشور و چین ئاستی هاورده‌ی نه‌وتیان له ئێران دابه‌زاند.
به‌پێی زانیاریه‌كانی گومرگی چین، له‌مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا به‌راورد به‌مانگی ئازار حكومه‌تی په‌كین هاورده‌ی نه‌وتی له ئێران به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 9 كه‌مكردوه.
زانیاریه‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو،چین كه گه‌وه‌رترین كڕیاری نه‌وتی ئێرانه له مانگی نیسانی رابردودا 1.53 ملیۆن ته‌ن نه‌وتی خاوی له ئێرانه‌وه هاورده كردووه، واته رۆژانه نزیكه‌ی 371 هه‌زار‌و 500 به‌رمیل نه‌وتی له‌و وڵاته‌وه هاورده كردووه، له كاتێكدا له مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا رۆژانه چین 408 هه‌زار‌و 94 به‌رمیل نه‌وتی له ئێرانه‌وه هاورده كردووه.
هه‌روه‌ك هاورده‌ی چین له رۆنی سوته‌مه‌نی له ئێرانه‌وه بۆ 212 تۆن پاشه‌كشه‌یكردوه، له كاتێكدا له مانگی ئاداری ئه‌مساڵ 45 هه‌زار‌و 61 ته‌نی هاورده كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه زانیاریه‌كانی حكومه‌تی كۆریای باشور ئاماژه به‌وه‌ده‌دات: هاورده‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌نه‌وتی ئێران له‌مانگی نیسانی رابردوودا به‌راورد به‌هه‌مان ماوه‌ی ساڵی 2012 دا به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 44.4 پاشه‌كشه‌یكردوه.
له مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا كۆریای باشور 4.18 ملیۆن ته‌ن نه‌وتی له ئێرانه‌وه هاورده كردووه،ئه‌مه‌ش به‌پێی زانیاریه‌كانی دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی نه‌وتی كۆریای باشور كه ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، به‌راورد به مانگی ئاداری رابردوودا به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا چوار زیادیكردوه.
زانیاریه‌كانی دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی نه‌وتی كۆریای باشور ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، وڵاته‌كه‌ی كه پێنچه‌م گه‌وره كڕیاری نه‌وتی ئێرانه له‌مانگی نیسانی رابردوودا 69.12 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له ئێرانه‌وه هاورده كردووه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ساڵانه به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 5.6 دابه‌زیوه.