دوای ئه‌و دابه‌زینه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردودا به‌خۆیه‌وه بینی، جارێكی دیكه نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات، به‌جۆرێك ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نرخی 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به 126 هه‌زار و 750 دیناره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نرخی زێڕ وه‌ك خۆیه‌تی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (23ی ئایاری 2013) له بازاڕی شاری سلێمانی نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره 18 به 210 هه‌زار دیناره، زێڕی عه‌یاره 21 به 245 هه‌زار دیناره، زێڕی عه‌یاره 24 به 280 هه‌زار دیناره.
له نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سلێمانیشدا نرخی دراو و خۆراك به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه دیاریكراوه:
