بەمەبەستی زیاتر بە ئاگابون لەڕەوشی بازرگانی و ئابوری لە شاری سلێمانیدا ئەمریکا بهرپرسی کاروباری ئابوری له کونسوڵخانهی گشتی ئهمریکا له ههولێر لورنس کوین سەردانی ژوریبازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد.
لە کۆبونەوەیەکدا سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سیروان محەمەد ئەمڕۆ چوارشەمە 22/5/2013 چاوی کەوت لورنس کوین بهرپرسی کاروباری ئابوری له کونسوڵخانهی گشتی ئهمریکا له ههولێر کە بەمەبەستی زانیاری وەرگرتن و زانینی ڕەوشی بازرگانی و ئابوری شاری سلێمانی سەردانەکەی ئەنجامدابوو.
لای خۆیەوە سیروان محەمەد ڕایگەیاند لە ئێستادا بەهۆی هەبونی ڕەوشی سەقامگیر لە هەرێمی کوردستاندا بازرگانان بەباشی کاردەکەن و حکومەت هاوکاریان دەکات بۆ هەموو کارێکی باش و گەیاندنی خزمەت بە هاووڵاتیان ڕەوشی بازرگانی ڕۆژ بەڕۆژ بەرەوپێشچون بەخۆیەوە دەبینێت.
لورنس کوین ڕایگەیاند کە بەهەموو شێوەیەک هاوکاریان دەکەن بۆ هەر کارێک بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی ڕەوشی ئابوری و بازرگانی لە شاری سلێمانیدا.