ناوی شوێن و كۆمپانیا بازرگانیەكانی سلێمانی بە چەند زمانێكی جیهانی لە كتێبێكدا بڵاودەكرێتەوە

بەمەبەستی هاوكاریكردنیان لە پرۆژەیەكی بڵاوكراوەی ناوی شوێنە بازرگانیەكانی سلێمانی كۆمپانیایەكی بازرگانی سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیكرد.
سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سیروان محەمەد و یاسین ڕەحیم جێگری سەرۆك ئەمڕۆ چوارشەممە 22/5/2013 لە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئێرانی كۆبونەوە بەمەبەستی هاوكاریكردنی كۆمپانیاكە.
كۆمپانیا ئێرانیەكە لەكۆبونەوەكەدا پرۆژەی كاری خۆیان ڕاگەیاند و داوایان لەژوری بازرگانی سلێمانیكرد كە هاوكاریانبكات لە پرۆژەیەكی گەورەدا كە ناوی سەرجەم كۆمپانیا بازرگانی و ئابوریەكان لەناو كتێبێكدا ڕادەگەیەنن بە زۆرترین زمان بۆ ووڵاتانی دنیا.
لای خۆشیانەوە سەرۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند كە خوێندنەوەیەك بۆ ئەو پرۆژەیەدەكەن و بەپێی توانا هاوكاریان دەكەن.