وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی عێراق، چاویكه‌وت به‌ژماره‌یه‌ك له‌پیاوانی خاوه‌ن كار‌و نوێنه‌رانی كۆمپانیاكانی سڕبیا كه له‌بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بیناسازیدا كارده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی عێراق،له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا (محه‌مه‌د ساحب ده‌ڕاجی) وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی عێراق، داوای له‌پیاوانی خاوه‌ن كار‌و خاوه‌ن كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بیناسازی سڕبی كردووه، كاری وه‌به‌رهێنان له‌عێراقدا بكه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌بواری بیناسازیدا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا باس له‌چۆنێتی دروستكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمپانیا سڕبییه‌كان‌و وه‌زاره‌تی ناوبراو كراوه، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی گرنگ‌و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی كه ئێستا له‌بواری بیناسازیدا له‌به‌لگرادی پایته‌ختی سڕبیادا هه‌یه.