باڵیۆزی ئوسترالیا له‌عێراق ئاشكرایكرد، كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی هانده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كار‌و پرۆژه له‌هه‌رێمی كوردستان ئهنجامبدهنو له‌ئێستاشدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كۆمپانیا ئوسترالیه‌كان ناوی خۆیان له‌هه‌رێم تۆماركردووه‌و سه‌رقاڵی كاروپرۆژهن.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه دوێنێ سێشه‌ممه له‌دیدارێكی نێوان ( كــامهران ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا) وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و ( لیندل ساكس ) باڵیۆزی ئوسترالیا له‌عێراقدا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوانیان جه‌خت له‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه ئابووری‌و بازرگانیه‌كان كرایه‌وه.
له‌و دیداره‌دا ( كــامهران ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا) وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و پرۆژانه‌ی گرنگ‌و ستراتیژینو له‌ڕووی ئه‌ندازه‌ییه‌وه ئاڵوزن، پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی پێش وه‌خت ئه‌نجام ده‌دات به تایبه‌تی بۆ پرۆژه‌كانی ڕێگاوبان ئه‌ویش به بانگهێشت كردنی ئه‌و كۆمپانیا خۆماڵی‌و بیانیانه‌ی كه خاوه‌ن شارهزاییو ئه‌زموونن بۆیه بوونی كۆمپانیا ئوسترالیه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌رفه‌تی به‌شداربوونیان له‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان زیاد ده‌كه‌ن.
( لیندل ساكس ) باڵیۆزی ئوسترالیا له‌عێراق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئوسترالیا به‌گرنگیه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، هانی كۆمپانیا‌و سه‌رمایه گوزارانی ووڵاتهكهیشی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كاری بازرگانی‌و سه‌رمایه گوزاری له‌كوردستاندا ئه‌نجام بده‌ن، له‌ئێستاشدا ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا ئوسترالیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستاندا خۆیان تۆماركردووه‌و سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ن.