نیو كیلۆ نیسك لە حكومەتی عێراق وەرگرە و ڕەمەزان بیخۆ

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنەی کاروباری ئابووری راسپاردووە، 18 هەزار تۆن نیسک بکڕێت و لە مانگی رەمەزاندا بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بکرێت، هەر کەسێکیش 500 گرام نیسکی بەردەکەوێت.
لیژنەی کاروباری ئابووری لە کۆبوونەوەی دوێنێی 20-5-2013 ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدا راسپێردرا بڕی 18 هەزار تۆن نیسک بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بکات و 18 ملیۆن دۆلاریشی لەبری تەرخانکراو بۆ کارتی خۆراک بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردووە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بانگهێشتی 5 کۆمپانیای کردووە، کە پێشتر کاریان لەگەڵ حکومەتی عێراق کردووە بۆ ئەوەی لەم کارەدا هاوکاری کڕین و دابەشکردنی ئەو بڕە نیسکە بکەن.