ئابووریناسێک: دابه‌زینی دۆلار شانۆگه‌رییه‌کی سیاسییه‌

ماوه‌ی سێ رۆژه‌ نرخی دۆلاری ئه‌مریکی به‌ رێژه‌یه‌کی به‌رچاو دابه‌زیوه‌ به‌شێوه‌ک هه‌ر دۆلارێک ٤٥دیناری عێراقی شکاوه. 
 
رۆژی ١٥ی ئه‌م مانگه‌ دۆلاری ئه‌مریکی به‌زرترین نرخی خۆی له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا تۆمارکرد به‌شێوه‌یه‌ک هه‌ر دۆلارێک به‌رامبه‌ر به‌ ١٢٩٥دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا، به‌ڵام له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه‌ نرخی دۆلار به‌ره‌و دابه‌زینه 
ئابوریناس د.عه‌لی فایز ئه‌و به‌رزی و نزمیی نرخی دۆلار و زێڕ له‌ عێراقدا به‌ یارییه‌کی سیاسی ئه‌ژمار ده‌کات و  ده‌ڵێت: “به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی که‌وتوونه‌ته‌ عێراقه‌وه‌، حکومه‌تی عێراق وه‌ک پێویست به‌سەر هه‌موو لایه‌نه‌کان راناگات، بۆیه‌ بیری له‌وه‌ کردۆته‌وه‌  له‌ رووی ئابورییه‌وه‌ هاوڵاتیان سه‌رقاڵ بکات، ئه‌وه‌ش به‌ شێوه‌یه‌که‌ رۆژێک نرخی زێڕ و رۆژێک نرخی دۆلار به‌رزی و نزمی ده‌کات، هه‌ر بۆ نموونه‌ش له‌ماوه‌ی یه‌ک مانگی رابردوودا دوو جار نرخی یه‌ک مسقاڵ زێڕ له‌ ٢٧٠هه‌زار دیناره‌وه‌ نزم بۆته‌وه‌ به‌ره‌و ٢٥٠هه‌زار دینار، ده‌شبینین که‌ نرخی دۆلار تا به‌رزترین ئاستی خۆی رۆیشت که‌ سێ ساڵه‌ ئه‌م نرخه‌ی تۆمار نه‌کردووه‌، به‌ڵام جارێکی دیکه‌ی به‌ره‌و خوار دابه‌زییه‌وه‌، بۆیه‌ من پێموایه‌ ئه‌و یارییه‌ ته‌نها شانۆگه‌رییه‌کی سیاسییه‌.”
 
له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا باسیلەوەشكرد  دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و زێڕ وه‌ک دیارده‌یه‌کی جیهانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت به‌ڵام له‌ عێراقدا به‌شێوه‌یه‌کی زه‌قتر ده‌رده‌که‌وێت چونکه‌ عێراق سندووقێکی نه‌قدیی تۆکمه و خۆڕاگری نییه‌.