عێراق.. خەرجنەكردنی بودجەی وەبەرهێنان كاریگەری خراپی دەبێت

بەگوێرەی ئامارێكی رەسمی، لەساڵی رابردوودا وەزارەتەكانی عیراق تەنها لەسەدا 59ی بودجەی وەبەرهێنانیان خەرجكردووە‌و پسپۆڕێكی ئابووریش پێیوایە كاریگەری خراپی لەسەر گەشەی ئابووری عیراق دەبێت.
 وەزارەتی پلاندانانی عیراق، ئامارێكی لەبارەی خەرجكردنی بودجەی وەبەرهێنان بڵاوكردەوە، كە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە وەزارەتەكان‌و پارێزگاكانی عیراق لەساڵی ڕابردوودا تەنها لەسەدا 59ی بودجەی وەبەرهێنانیان خەرجكردوە. 
لەوبارەیەوە، سەلام قوڕەیشی پسپۆڕی ئابووری عیراق تەئكیدیكردەوە: خەرجكردنی بودجەی وەبەرهێنان بەو رێژە كەمە، بەڵگەیە بۆ لاوازی ئەدای حكومەت لەڕووی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەهاووڵاتیان، ئەمەش كاریگەری خراپی لەسەر گەشەی ئابووری عیراق دەبێت.