چەند هەفتەیەكە حكومەتی عیراق وتوێژەكانی لەگەڵ ئەمریكادا دەستپێكردۆتەوە و داوادەكات ئەو وڵاتە وادەی پاراستنی پارەو پولەكانی درێژبكاتەوە.
عەبدولحسێن یاسری ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: سەرەتای مانگی داهاتوو وادەی لە ئەستۆگرتنی ئەمریكا بۆ پاراستنی ئەو پارەو پولانەی عیراق تەواودەبێت كە لە سندوقی گەشەپێداندا هەیەتی و ئەگەر ئەمریكاش درێژكردنەوە بۆ ئەو وادەیە نەكات، ئەوا پارەو پولەكانی عیراق لەو سندوقەدا پارێزراو نابێت بۆ ئەو سكاڵا یاساییانەی وڵاتانی قەرزبەخش لەسەر عیراق كردویانە، كە بڕەكەی بە 140 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.