بانكی ناوەندیی عێراق رەخنەی گرت لەو لێدوانانەی كە لەماوەی رابردوودا لەلایەن ژمارەیەك لەپسپۆڕی بواری ئابوری عێراقیەوە لەبارەی كارەكانی بانكی ناوەندییەوە دران.
بانكی ناوەندیی لە ڕاگەیەندراوێكدا روونیكردۆتەوە، لێدوانی كەسانی رێگەپێنەدراو لەبارەی كارەكانی بانكی ناوەندیی عێراقەوە، بوو بەهۆی جێگریی بازاڕ و زیانی بەوەبەرهێنەر و بازرگانانی عێراق گەیاند.
لەماوەی رابردوودا ژمارەیەك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری لەعێراق رەخنەیان لەكارەكانی بانكی ناوەندیی عێراق گرت و داوایانلێكرد، لەبری دۆلار و زێڕ، بایەخ بەیەدەگی نەوت و غاز بدات، چونكە بەوتەی پسپۆڕانی بواری ئابوری، هەموو یەدەگی دۆلار و زێڕی بانكی ناوەندیی عێراق ناكاتە داهاتی ساڵێكی نەوتی عێراق.