نزیكه‌ی‌ (500) كارمه‌ند له‌مه‌رزی‌ باشماخ كارده‌كه‌ن

سه‌رپه‌رشتیاری‌ مه‌رزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ باشماخ ئاشكرایكرد، بۆ ڕایكردنی‌ كاری‌ بازرگانه‌كان له‌سنوری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ مه‌رزی‌ باشماخ له‌ئێستادا  نزیكه‌ی‌ (500) كارمه‌ند له‌فه‌رمانگه‌كانی‌ له‌سنوره‌دا ڕۆژانه‌ كار ده‌كه‌ن.
عه‌قید (ڕۆسته‌م مه‌حمود) سه‌رپه‌رشتیاری‌ مه‌رزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ باشماخ بە NNA  ڕاگەیاند‌وه‌، له‌مه‌رزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ باشماخ (14) فه‌رمانگه‌ی‌ په‌یوه‌ندیداریان هه‌یه‌، ژماره‌یه‌ك له‌فه‌رمانگه‌كان په‌یوه‌ندیان به‌كاڵاو كه‌لوپه‌له‌ بازرگانیه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، ڕۆژانه‌ له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه‌ هاورده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كرێن، وتیشی‌:”ژماره‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ فه‌رمانگه‌كان تایبه‌تن به‌بواری‌ گه‌شتیاری‌‌و پاراستنی‌ ئه‌منیه‌تی‌ ناو ده‌روه‌زه‌ی‌ باشماخه‌وه‌”.
عه‌قید (ڕۆسته‌م مه‌حمود) ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی‌ ڕابردوودا جوڵه‌ی‌ بازرگانی‌ له‌سنوری‌ مه‌رزی‌ باشماخ پێشكه‌وتنێكی‌ باشی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌‌و ڕۆژانه‌ بازرگانه‌كان كاری‌ خۆیان ده‌كه‌ن.