گاردیان: لابردنی‌ گه‌مارۆی‌ نه‌وت، له‌سودی‌ جیهادیه‌كانی‌ سوریایه‌

ڕۆژنامه‌یه‌كی‌ به‌ریتانی ڕه‌خنه‌ی‌ گرت له‌بڕیاره‌كه‌ی‌ مانگی‌ ڕابردووی‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا، تایبه‌ت به‌لابردنی‌ سزا‌و گه‌مارۆ له‌سه‌ر نه‌وتی‌ سوریا.
به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (گاردیان)، لابردنی‌ گه‌مارۆ له‌سه‌ر نه‌وتی‌ سوریا، گرووپه‌ جیهادییه‌كان به‌هێز ده‌كات‌و هه‌وڵی‌ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر نه‌وتی‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانی‌ سوریادا ده‌ده‌ن.
ڕۆژنامه‌كه‌ ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌، گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانی‌ سوریا له‌وانه‌ش به‌ره‌ی‌ نوسره‌ت، ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆربه‌ی‌ بیره‌نه‌وته‌كانی‌ پارێزگای‌ (دێره‌زور)دا گرتووه‌.
چه‌كدارێكی‌ به‌ره‌ی‌ نوسره‌ت له‌ڕێگه‌ی‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌ به‌ڕۆژنامه‌ی‌ گاردیانی‌ ڕاگه‌یاندووه‌، زۆربه‌ی‌ بیره‌نه‌وته‌كان له‌ژێر ده‌ستی‌ ئۆپۆزسیۆندایه‌، جگه‌ له‌یه‌ك بیری‌ نه‌وت له‌پارێزگای‌ حه‌سه‌كه‌، كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ هێزه‌كانی‌ كورددایه‌.