بە رەچاوكردنی كەش و هەوای عێراق، شه‌ش كۆمپانیا ئۆتۆمبیل دروست دەكەن

كۆمپانیای‌ گشتی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل له‌عێراق گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ شه‌ش كۆمپانیای‌ گه‌وره‌ی‌ به‌رهه‌مێهێنانی ئۆتۆمبێلدا واژۆ كرد، به‌مه‌به‌ستی‌ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل كه‌ به‌پێی مواسه‌فاتی عێراق دروستبكرێن‌و تێیاندا كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رماو سه‌رمای عێراق ڕه‌چاو بكرێت.
كۆمپانیای‌ گشتی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل له‌عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌یخستووه‌ته‌ڕوو، كۆمپانیاكه‌ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای‌ فۆرد‌و جه‌نراڵ مۆتۆری ئه‌مریكی‌و هۆندای كۆری‌و تۆیۆتاو میتسۆبۆشی ژاپۆنی‌و هاواتای چینی واژۆ كردووه‌، بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی ساڵۆن‌و بارهه‌ڵگر‌و پاسی نه‌فه‌رهه‌ڵگر.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ ئۆتۆمبێلی كوالێتی به‌رز‌و به‌مواسه‌فات‌و تایبه‌تمه‌ندی عێراق هه‌نارده‌ی عێراق ده‌كه‌ن‌و تێیاندا باری كه‌شوهه‌واو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ ڕه‌چاو ده‌كرێت.